بەهای خۆراكیی گوێزی هیندی

بەهای خۆراكیی گوێزی هیندی
گوێزی هیندی وشككراو Desiccated Coconut جگە لە بۆن و چێژە خۆشەكەی، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ڤیتامینەكانی C، E، B2،B6، لەگەڵ كانزاكانی كۆپەر، مەنگەنیز، ئاسن، سیلینیۆم، كالسیۆم. گوێزی هیندی كۆمەڵێك سوودی بۆ تەندروستی هەیە، كە گرنگترینیان بەهێزكردنی شانە بەستەرەكانە وەكو پێست، ژێی ماسوولكەكان، ماسوولكە، نینۆك، قژ، ئێسك، ددان، ئەم شانانە رێژەیەكی بەرز لە كۆلاجین لەخۆدەگرن، كە بریتین لە تۆڕی ریشاڵیی پرۆتینیی چڕ و پتەو، بۆنموونە: هەر 100 گرام گوێزی هیندی زیاتر لە780 مایكرۆگرام مەنگەنیز و 230 مایكرۆگرام كۆپەر لەخۆدەگرێت، كە هەردووكیان هاندەرن بۆ دروستنبوونی كۆلاجین. سوودەكانی دیكەی گوێزی هیندی بریتییە لە: یارمەتیدانی فرمانەكانی مێشك بەهۆی رێژە بەرزەكەی كۆپەر كە ئەنزیمی تایبەت لە كۆئەندامی دەمار چالاك دەكاتەوە، هاوكات لەگەڵ خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، رێژە بەرزەكەی ریشاڵ رۆڵی بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆلی خراپ LDL هەیە، هاوكات رۆڵی باشی لە بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆلی باش HDL لە خوێنداهەیە، لەگەڵ بەهێزكردنی خوێنبەرەكان و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، خۆپاراستن لە كەمخوێنی.
Top