رۆژانە چەند شەكر بەسە؟

رۆژانە چەند شەكر بەسە؟
شەكر لە پزیشكیدا ناوبانگێكی خراپی هەیە، بۆ نموونە زۆر جار بە (ژەهری سپی، دوژمنی دڵ، دوژمنی ددان، یان كالۆری بەتاڵ) ناوزەد دەكرێت. بە گوێرەی رێنماییەكانی كۆمەڵەی ئەمریكیی نەخۆشییەكانی دڵAHA پێویستە كە بڕی رۆژانەی خواردنی شەكر بەم شێوەیە بێت: بۆ ئافرەت رۆژانە پێنج كەوچكی قاوە كە دەكاتە 20 گرام، بۆ پیاو نۆ كەوچكی كوپ كە دەكاتە 36 گرام، بۆ منداڵیش بەگشتی 3 كەوچكی قاوە كە دەكاتە 12 گرام رۆژانە لەوكاتەی كە هەر كەوچكێكی قاوە چوار گرام شەكر دەگرێت. بەگشتی واباشترە كە بڕی وزەی وەرگیراو لە شەكر بۆ هەر تەمەنێك رۆژانە لە 100-200 كالۆری زیاتر نەبێت، لەوكاتەی كە هەر كەوچكێكی كوپ شەكر 16 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت، شەكرە زیادەكان Addedsugars كە باوترینیان بریتین لە شەكری سپی ئاسایی (سوكرۆز Sucrose) و فركتۆز Fructose بە خراپترین پێكهاتەی خۆراكی سەردەم هەژمار دەكرێن، چونكە تەنیا وزە دەبەخشن بێ هیچ ماددەیەكی خۆراكی گرنگ، بۆیە كاریگەریی نێگەتیڤی درێژخایەن دەكەنە سەر میتابۆلیزمی لەش و هۆكارن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ. بەگشتی ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی شەكرە زیادەكان لەخۆدەگرن بریتین لە: كیتچەپ، شیرەی دەستكردی میوە، سپۆرت درینك، خواردنەوە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان و شیرینییەكان.
Top