هۆكارەكانی زیادبـوونی ئارەزووی خواردن

هۆكارەكانی زیادبـوونی ئارەزووی خواردن
زیادبوونی ئارەزووی خواردن یان زیادخواردن Polyphagia یەكێكە لە 3 نیشانە سەرەكییەكەی نەخۆشی شەكرە. هەستكردن بە برسیبوون كاردانەوەیەكی ئاساییە بۆ مەشقی فیزیكی، یان چالاكیی زیادی بەدەنی، بەڵام زیادبوونی ئارەزووی خواردن و زیادخواردن كاردانەوەیە بۆ هۆكاری توندتر لە مەشقی فیزیكی، بۆ نموونە خەمۆكی یان سترێس، لێرەدا هەستی برسیبوون زیاد دەبێت بەڵام بە تێر خواردن یان زیادكردنی ژمارەی ژەمەكانی خواردن كپ نابێت. بەگشتی هۆكارەكانی زیادخواردن ئەمانەن: نەخۆشی شەكرە، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن Hypoglycemia، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن Hyperglycemia، پەستی، سترێس، خەمۆكی، زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقی Hyperthyroidism، گرژی پێش سووڕی مانگانە PMS، زیانی لابەلای دەرمانە ستیرۆیدییەكان Steroids، هەندێك گرفتی دەروونی تر وەكو بولیمیا Nervosa Bulimia كە بریتییە لە تاوێك زیادخواردن و تاوێك هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش بە رێگای كەم خواردن و رێگای تر.
Top