سەفەر بە فڕۆكە هۆكارێكە بۆ لووتپژان

سەفەر بە فڕۆكە هۆكارێكە بۆ لووتپژان
لووتپژان Nosebleeds یان خوێنبەربوون لە لووتدا، حاڵەتێكی باوە، بەڵام بەگشتی مەترسیدار نییە، هۆكارە باوەكانی بریتین لە: هەوای وشك بەتایبەتی لە كەشی زستاندا كە رێژەی شێ لەناو ژوورەكاندا لەبەر گەرمكردندادەبەزێت، زەبر بۆ لووت لەوكاتەی كە لووت زۆر هەستیار و ناسكە بەرانبەر بە هەر زەبرێكی دەرەكی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمانی وەكو ئەسپرین و دەرمانی تر، دووگیانی لە گەلێك ئافرەتدا هۆكارە بۆ فراوانبوون و هەستیاربوونی موولوولەكانی خوێن لە لینجەپەردەی لووتدا، نەخۆشی و حاڵەتە بۆماوەكان وەكو مەیلی خوێنبەربوون، شێرپەنجە لە ناوچەی ملدا، زێدەگۆشت لەناو لووتدا Nasal polyps. سەركەوتن بۆ شوێنی زۆر بەرز و سەفەر بە فڕۆكە هۆكاری ترن لەپاڵ لووتپژاندا. هۆكاری زانستی لەپاڵ لووتپژان لەكاتی سەفەر بە فڕۆكە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕان لە پەستانی ناو موولەكانی خوێن لە لینجەپەردەی لووتدا لەگەڵ نزمیی رێژەی شێ لەناو فڕۆكەدا هاوكات لەگەڵ پلەی گەرمی نزم، واتە گەیشتنی هەوایەكی وشكی فێنك بە لینجەپەردەی لووت، لە ئەنجامدا موولوولەكانی خوێن ناسك دەبن و بە ئاسانی خوێنیان لێدێت.
Top