ئایدز پێستیش تێكدەدات

ئایدز پێستیش تێكدەدات
ئەمە سەلمێنراوە كە تا رێژەی %92 لەوانەی كە تووشی HIV دەبن نەخۆشی جۆراوجۆر لە پێستیاندا دەردەكەوێت. گرفتەكانی پێستی پەیوەست بە هەوكردنی HIV جیاوازیان هەیە لەگەڵ نیشانەكانی پێستی پەیوەست بە نەخۆشییەكانی پێست، هەروەها دەستنیشانكردنیشیان ئاسان نییە. هەتا ژمارەی خانەكانی CD4 ( كە جۆرێكی لیمفۆسایتن) كەمتر بن ئەوا زیاتر گرفتی پێستی نائاسایی سەرهەڵدەدەن. هەوكردنی چەوریی پێستSeborrhoeic dermatitis باوترین گرفتی پێستە لە نەخۆشانی ئایدزدا. لە نزیكەی 25% ی تووشبوواندا پنتی سوور لە ژێر پێستی بەری دەست و بەری پێیەكان و مەڵاشووی سەرەوەدا دەردەكەون. تا ژمارەی خانەكانی CD4 كەمتر بێت، هێندە چارەسەری ئەم گرفتانەی پێست سەختتر دەبێت.
Top