ئاوێتەكاتی ستایلكردنی قژ ئەگەری رەبو زیاد دەكەن

ئاوێتەكاتی ستایلكردنی قژ ئەگەری رەبو زیاد دەكەن
رەبو Asthma واتە هەناسەتەنگی لەبەر تەنگبوونەوەی بۆڕییەكانی هەناسە.پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی ئاوێتەكانی تایبەت بە ستایلكردنی قژ بەتایبەتی سپرای جۆراوجۆر لە هەندێك كەسدا هۆكارن بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی هەناسەتەنگی و رەبو. هەروەها گەلێك فاكتەری تر هاندەرن بۆ نۆرەی رەبو و هەناسەتەنگی وەكو: دوكەڵی جگەرە، هەڵمژینی تۆزی ئەو ماددە كیمیاییانەی لە كشتوكاڵدا بەكاردێن لەگەڵ هەڵمژینی پیسكارەكانی هەوا، هەوكردنی رێڕەوەكانی هەناسە بە بەكتریا یان ڤایرۆس، هۆكاری بۆماوە، هەستەوەری لووت كە تەنیا لە وەرزی بەهار لە هەندێك كەسدا روودەدات Hay fever.
Top