چەند ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەبزبوون
قه‌بزی ئازار دروست ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی تریان هه‌یه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و به‌شی كۆتایی ڕیخۆڵه گه‌وره یاخود مایه‌سیری.
بۆ ڕزگاربوون له قه‌بزی ده‌توانیت ئه‌م چاره‌سه‌ره سرووشتیانه به‌كاربهێنیت:
خواردنه‌وه‌ی ئاو به شێوه‌یه‌كی گونجاو:
خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و درووست یارمه‌تی هه‌رس ده‌دات و ئاسانكاری جووڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان ده‌كات، ئه‌و شاره‌زایانه‌ی به ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو 30 خوله‌ك پێش نان و یه‌ك كاتژمێر دوای نان یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له مژینی خۆراكه‌كاندا.
به‌كارهێنانی زه‌یتی ته‌ندرووست له خواردنه‌كاندا
ڕه‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی قه‌بزی كه‌م خواردن بێت یاخود به‌پێی پێویست ئاو نه‌خۆیته‌وه، به‌ڵام كاتێك تۆ زه‌یتێكی ته‌ندرووست به‌كاربهێنیت له خواردنه‌كاندا ئه‌وا یارمه‌تی تێپه‌ڕبوونی پێكهاته‌كانی ناو كۆڵۆن ده‌دات، به شێوه‌یه‌كی ئاسان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانیت به‌یانیان كاتێك گه‌ده‌ت به‌تاڵه كه‌وچكێكی چێشت زه‌یتی زه‌یتوون بخۆیته‌وه، ئه‌و سه‌وزه و میوانه بخۆیت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به چه‌ورییه سرووشتییه‌كان وه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ و گوێز.
ئه‌و خواردنانه بخۆ كه‌ڕیشاڵی نه‌تواوه‌ی تێدایه:
كاتێك پاشه‌ڕۆكان له كۆڵۆندا ده‌مێننه‌وه ده‌بنه مادده‌ی ژه‌هراوی و ده‌بنه هۆی قه‌بزی، به‌ڵام ئه‌م ڕیشاڵه نه‌تواوانه ناو ڕیخۆڵه پاك ده‌كه‌نه‌وه له پاشه‌ڕۆ و پاشماوه‌كانی تێیدا ده‌مێنێته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌وڵبده ڕۆژانه ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵه‌كان وه‌ك دانه‌وێڵه، گه‌نم، ئه‌ناناس، گێزه‌ر، پیاز، كشمیش و مێوژ، گوێز.
خۆت به‌دوور بگره له خواردنه كاڵ و نه‌كوڵاوه‌كان:
ئه‌م خواردنانه ناتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسان هه‌رس ببن و كاری هه‌رس هێواش ده‌كه‌نه‌وه، واتا زۆر هێواش به‌ناو ڕیخۆڵه‌كاندا ده‌ڕۆن و ئه‌و ئاوه‌ی تێیاندایه زیاتر له ده‌ستی ده‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێته هۆی قه‌بزی.
خەندان
