سوود و زیانی شیرینكارە دەستكردەكان

سوود و زیانی شیرینكارە دەستكردەكان
تا ئێستا مەسەلەی سەلامەتیی شیرینكارە دەستكردەكان Artificial Sweeteners بە تەواوی یەكلا نەكراوەتەوە، بۆ نموونە بە پێی ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA، شیرینكارە زۆر چڕەكان High-intensity سەلامەتن بۆ كەسانی تەندروست وەكو سەككارین Saccharin، ئەسپارتێم Aspartame، ئەسی پۆتاسیۆم Ace-K، سوكرالۆز Sucralose، نیۆتێم Neotame، ستیڤیای سافكراو Stevia، ئەدڤانتێم Advantame. گەلێك لە پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی هەر جۆرێكی شیرینكارە دەستكردەكان كەم یان زۆر، زیانی لابەلای لێدەكەوێتەوە. تا ئێستا ئەو جۆرانەی شیرینكارە دەستكردەكان كە لە لایەن ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكییەوە FDA لەناو ئەمەریكادا لەبەر گومان لە سەلامەتییان بۆ تەندروستی مرۆڤ قەدەغەكراون بریتین لە: سایكلەمەیت Cyclamate، گەڵای ستیڤیا Stevia و ستیڤیای خاو. لە لایەكی دیكەوە، پسپۆڕان جەخت لەمە دەكەنەوە كە بەكارهێنانی شیرینكارە دەستكردەكان هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، بە پێچەوانەی ئەو ئەو بیروڕایەی كە گوایە شیرینكارە دەستكردەكان دەبنە ئەگەری دابەزاندنی كێشی لەش. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەش و مێشك پاش بەكارهێنانی شیرینكارە دەستكردەكان بە جۆرێك كاردانەوەیان دەبێت كە دەرەنجام ئارەزووی خواردن زیاتر بێت و كێشی لەش زیاد بكات لەجیاتی كەمكردن. ئەمە روونە كە چێژی شیرینكارە دەستكردەكان یەكجار لە شەكر شیرینترە و وزە بە لەش نابەخشن، بەڵام هانی مێشك دەدەن بۆ زیادبوونی حەزی خواردنی شیرینی.
Top