بیتادین لەبواری پاككەرەوەكاندا
بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانیای(Mundipharma) هەڵسا بەئەنجامدانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ نمایشكردن و پێشكەشكردنی بەرهەمی (Betadine) لەعێراق. جێی ئاماژەیە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە بەئامادەبوونی هەریەك لە دكتۆر زوهێر كەریم بەرپرسی بەشی خۆپاراستن لەنەخۆشی و ڤایرۆسەكان و دكتۆر ولا المولی پسپۆری نەشتەرگەری شەویلگە و روخسار و دكتۆر دلشاد حامد چۆمانی پسپۆری نەشتەرگەری و دكتۆر بۆتان عەبدول قادر پسپۆری نەشتەرگەری و بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لەمیسر ولیبیا و رۆژهەڵاتی ناوەند بەرێوەچوو هاوكات لەگەڵ ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی عێراق كە لەبواری تەندروستی كاردەكەن. جێگەی باسە هەر سێ پسپۆر لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆیان ئەنجامدا لەمەر ئەو پاككەرەوە نوێیەی كە رێگری دەكات لەوەی برین و پێكانەكان تەشەنە بكات بۆ ئاوسانی مەترسیدار. لای خۆیەوە دكتۆر ولا المولی دووپاتیكردەوە بەرهەمی (Betadine) یەكێك لەگرنگترین پاككەرەوەكان بۆیە پێویستە هاونیشتیمانیان گرنگی بەبەكارهێنانی ئەو پاككەرەوەیە بدەن بەشێوەی ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لەمیكرۆب و بەكتریا و كاریگەری بەسەر ئەو پیسیانە. هەرچی دكتۆر دلشاد حامد چۆمانی گرنگی و كاریگەری ئەو پاككەرەوەی لە كاتی پرۆسەی نەشتەرگەری روونكردەوە. هەروەها ناوبراو وتیشی (Betadine) رێگری دەكات لەدروستبوونی ئاوسان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو بەكتریایانە و كەمبوونەوەی پێویست بوون بەبەكارهێنانی دژە بەكتریا و سەرهەڵدانی نەوەی بەكتریا و ڤایرۆسی نوێ، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی پێنج دەیەی رابردوو ئەو پاككەرەوەیە رۆڵی كاریگەری بینیوە. لەبەشێكی دیكەی كۆنگرەكەدا دكتۆر فوئاد قەماح بەرێوەبەری كۆمپانیای Mundipharma خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەسەردانیكردنی هەرێمی كوردستان و لەنزیكەوە ناسینی بارودۆخی تەندروستی و بڵاوكردنەوەی بەرهەمی (Betadine). هەروەها ناوبراو بەڵێنیدا لەداهاتوودا بەرهەمی تازەو نوێ بخاتە بازارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەنزیكترین دەرفەتدا، چونكە كۆمپانیاكەیان بەگرنگیەوە دەڕوانیتە تەندروستی هاونیشتیمانیان و خۆپاراستن لەنەخۆشی. پێویستە بوترێت Betadine لەماوەی پێنج دەیەی رابردوو رۆلێكی كاریگەری بینیوە لەپاریزگاریكردن لەكوالیتی و چالاكی لەبواری پاككەرەوەكاندا. بەنمایشكردن و پێشكەشكردنی ئەو پاككەرەوەیە نوێیە و بەربڵاوبونەوەی لەبازارەكانی عێراق گشت ئومێدەكان بەو ئاڕاستەیەن كە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی نەخۆش و پاراستنی لە میكرۆبەكان.
