ڤیتامین D چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار
بەگوێرەی توێژینەوەکان هێشتا ئەوە ڕوون نییە ئەوە تەنها یارمەتی ئەو نەخۆشانە دەدات کە ئەو ڤیتامینەیان کەمە یاخود بۆ هەموو نەخۆشێکەو رایدەگەیەنن کە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی رێنمایی فەرمیی بدەنە نەخۆشەکان.
لێکۆڵەرەوەکان پێشنیار دەکەن نەخۆشەکان پێش وەرگرتنی ڤیتامین D راوێژ لەگەڵ پزیشک یاخود دەرمانسازەکاندا بکەن.
بەپێی ئەو توێژینەوانە وەرگرتنی ڤیتیامین D و سەردانیکردنی نەخۆشخانە مەترسی بەتووشبوون بەنەخۆشی ڕەبۆ لە 6% بۆ 3% کەم دەکاتەوە.
هەروەها وەرگرتنی دەرمانی هۆڕمۆنی سترۆید رێژەی هێرشی نەخۆشی رەبۆ لە 0.44 بۆ 0.28 بۆ هەر کەسێک لەساڵێکدا کەم دەکاتەوە.
هەر بەپێی ئەو توێژینەوەیە ڤیتامین D یارمەتی گەشەکردنی کردارەکانی جگەر یاخود تووشبوونی رەبۆ لەرۆژێک بۆ رۆژێکی دیکە نادا
ڤیتامین D
- بە ڤیتامینی "تیشکی خۆر" ناسراوە، لەهەندێک خواردندا هەیە و لەش لەڕێگەری بەرکەوتنی پێست بەتیشکی خۆر وەریدەگرێت.
- لەبەریتانیا لە پێنج هەرزەکار یەکێکو لە شەش منداڵ یەکێکیان کەمی ڤیتامین D ی هەیە.
- رێژەیەکی سنووردار لەو ڤیتامینە لە خواردنەکانی وەک ڕۆنی ماسیو هێلکە هەیە.
- زۆرینەی هاوڵاتیان بڕی پێویستی ڤیتامین D لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرن.
- کەمیی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسک و منداڵانیش تووشی ئێسکە نەرمە دەکات.
- ڤیتامین D بەرگریی لەش بەهێز دەکاتو هەوکردن کەم دەکاتەوە.
خەندان
