لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە تەنیا 35%ی خەڵك بە رێكی مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن، 65%ی تری خەڵك مەشقێكی وەرزشی تەواو ئەنجام نادەن كە پێویستە بۆ تەندروستی. سوودەكانی چاڵاكیی فیزیكی (بەدەنی) بریتین لە: هێشتنەوەی كێشی لەشی تەندروستییانە و خۆپاراستن لە قەڵەوی، كەمكردنەوەی ریسكی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەرزبوونەوی پەستانی خوێن، گرنگترین هەنگاوە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرە، بەهێزكردنی تۆنی ماسوڵكەكان، هێشتنەوەی ئاستی ئاسایی هۆرمۆنەكاكان و هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، سووككردن و بەلاوەنانی سترێس و شەكەتی دەروونی، جوانتركردنی شێوەی لەش و گەشیی پێست، پاراستنی ئێسكەكان لە پووكانەوە، بەرزكردنەوەی لیاقە و ئاستی وزەی لەش، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، زیادكردنی هەستكردن بە خۆشیی و كۆمەڵایەتیبوون.