ئەوە روونە كە وەستانی سووڕی مانگانە Amenorrhea نیشانەیەكی گرنگە بۆ دووگیانبوون، بەڵام جگە لە دووگیانی گەلێك حاڵەت و نەخۆشی دەبنە هۆی دواكەوتنی یان وەستانی سووڕی مانگانە كە گەلێك جار ئافرەت دوچاری ناڕحەتی و نیگەرانی دەكات، بۆ نموونە گۆڕانی بەرچاو لە كێشی لەشدا بە شێوەی دابەزین یان زیادبوون كە بگاتە 10% هۆكارە بۆ تێكدانی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، بۆ نموونە لەكاتی زیادبوونی كێشی لەشدا ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەرزدەبێتەوە و لەكاتی دابەزینی كێشی لەشدا ئاستی ئیسترۆجین دادەبەزێت. هۆكاەكانی تر: وەرزشی زۆر یان توند بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ دابەزینی كێشی لەشدا ئەوا فشار دەخاتە سەر لەش و سووڕی مانگانە،سترێس Stress یان شەكەتی دەروونی كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر سووڕی مانگانە، لەگەڵ سووكبوون یان نەمانی سترێسدا سووڕی مانگانە ئاسایی دەبێتەوە،زیانی لابەلای دەرمان بەتایبەتی دەرمانی دژەخەمۆكی و چارەسەری كیمیایی شێرپەنجە، هەروەها بەكارهێنانی ناڕێك یان وازهێنان لە بەكارهێنانی دەنكی رێگرتن لە دووگیانی(حەبی مەنع)،گرفتەكانی گلاندی دەرەقی بە شێوەی زیادبوون یان كەمبوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی هۆكارن بۆ گۆڕان لە سووڕی مانگانەدا، گەیشتن بە تەمەنی دەروبەری وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Perimenopauseبە شێوەیەكی سروشتی هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێكچوونی ریتمی سووڕی مانگانە یان وەستانی.