كەمبوونەوەی كێشی لەش لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە لەوانەیە كە بە خوازراوی یان بە نەخوازراوی رووبدات. گەلێك تووشبووان بە شەكرە دەتوانن تا رادەیەك كۆنترۆلی كێشی خۆیان بكەن، بۆ هەندێكی تر كارێكی ئاسان نییە. كەمبوونەوەی ئاستی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین بۆ نەخۆشانی شەكرە زۆر پێویستە. لە حاڵەتی ئاساییدا، شانەكان بۆ میتابۆلیزم ئینسولین بەكاردێنێت بۆ هاندانی چوونە ژوورەوەی شەكری گلوكۆز بۆ ناو خانەكان. هەندێك جار شانەكان بەرگری دەنوێنن بۆ چوونە ژوورەوەی شەكر، بەمەشەوە پێویست بە ئاستی بەرزتری ئینسولین دەكات. دابەزاندنی كێشی لەش لەگەڵ ئاستی بەرزی ئینسولین كارێكی قوڕس دەبێت. لە نەخۆشانی شەكرەدا، ئاستی شەكری خوێن بەرزە، ئەمەش هانی گورچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی میز، واتە نەخۆش دوچاری كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration دەبێت، بەمەشەوە كێشی لەش كەم دەكات. لەگەڵ زیاد خواردنەوەی شلە بۆ قەرەبووكردنەوەی شلەی ونبوو لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاستی شەكری خوێندا، شەكر لە ماسوڵكەكاندا تێكدەشكێنرێت، ئەمەش زیاتر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش. بەرنامەی دابەزاندنی كێش بۆ تووشبووان بە شەكرە تایبەتمەندی هەیە بەتایبەتی مەشقی وەرزشی كە بە گوێرەی ئاستی شەكری خوێن رێكدەخرێت، بۆیە پێویستە كە تەنیا لەژێر چاودێری نزیكی دكتۆر ئەنجام بدرێت.