لۆبیای تەڕ خۆراكێكی كەم وزەیە و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی سوودبەخش و سوودی تەندروستی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان و كۆڵۆن. 100 گرام لۆبیای تەڕ تەنیا 35 كالۆری وزەی تێدایە لەگەڵ ئەم ماددانە: چەوری 0.3 گرام، كاربۆهیدرات 8 گرام، شەكر 2 گرام، پرۆتین 1.9 گرام، پۆتاسیۆم 150 ملگم، ریشاڵ 3 گرام، 14% ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین A، 16%ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین C، 5% ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین B1، 6%ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین B2، 3%ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین B3، ڤیتامین B6 3%ی پێویستی رۆژانە، 1%ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین B5، 8% ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین B9، 2%ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین E، 20% ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین K، كالسیۆم 4% ی پێویستی رۆژانە، ئاسن 4% ی پێویستی رۆژانە، فۆسفۆر 3%ی پێویستی رۆژانە، مەگنسیۆم 5%ی پێویستی رۆژانە، زینك 2%ی پێویستی رۆژانە، مەنگەنیز 14%ی پێویستی رۆژانە.