پەستی Anxiety حاڵەتێكی باوە، نیشانەی فیزیكی و هزری هەیە. نیشانە جەستەییەكان(فیزیكییەكان) ئەمانەن: سەرئێشە، ئارەقەكردن، سینگ ئێشە، هەستكردن بە هیلاكی و ماندووبوون، لەرزینی دەست یان بەشەكانی دیكەی لەش، هەستكردن بە گەرمبوونی پێست، سووربوونەوەی دەموچاو، خێرابوونی هەناسە لەگەڵ هەناسەڕاوكێ یان هەستكردن بە خنكان یان بوونی گرێ لە قوڕگدا، شێوان لە بینیندا، هەستكردن بە سووكبوونی سەر، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ یان دڵەكوتێ، سكچوون، هەستكردن بە گرژبوونی مل یان هەر بەشێكی تری لەش، نۆرەی ترس Panic، گرژ و خاوبوونەوەی خۆنەوسیتانەی ماسوڵكە. نیشانە دەروونی و هزرییەكانی پەستی بریتین لە: نەمانی توانا بۆ بڕیاردان، گرفت لە تەركیزكردن، لەدەستدانی قەناعەت، لەبیرچوونەوەیەكی كاتی، هەستكردن بە تەنیایی و ونبوون، كەمبوونەوەی پاڵنەر Motive، ترس لە شتێكی نادیار، هەستكردن بە تاوان Guilt و ناشادی، بیركردنەوە لە خۆكوشتن، قیسكەتەنگی، زیاد بیركردنەوە لە بابەتێكی دیاریكراو، ترس لە ئەزیەتدان یان ناڕحەتكردنی كەسانی تر.