سەفەر بە فڕۆكە هۆكارێكە بۆ لووتپژان

سەفەر بە فڕۆكە هۆكارێكە بۆ لووتپژان
لووتپژان Epistaxis واتە خوێنبەربوون لە ناوپۆشی لووت، حاڵەتێكی باوە، بەگشتی مەترسی بۆ تەندروستی نییە. یەكێك لە هۆكارەكانی لووتپژان بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستانی لووت لە ئەنجامی چوونە شوێنی بەرز یان سەفەر بە فڕۆكە كە بەرزاییەكەی دەگاتە نزیكەی 10،000 مەتر یان زیاتر. هۆكارەكانی تری لووتپژان بریتین لە: وشكیی هەوا و كەمی رێژەی شێداری لە هەوادا، زەبری دەرەكی بۆ ناوچەی لووت، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو دەرمانی دژی مەیینی خوێن و ئەسپرین، هەستەوەری لە كۆئەندامی هەناسەدا، زیاد دەستكاریكردنی لووت، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زێدەگۆشت لەسەر ناوپۆشی لووتدا Nasal polyps، خواربوونی بەربەستی لووت، دووگیانی لەبەر فراوانبوون و ناسكبوونی خوێنبەرەكانی لووت.
Top