ئایا ئافرەت لەكاتی عادەدا دووگیان دەبێت؟

ئایا ئافرەت لەكاتی عادەدا دووگیان دەبێت؟
بەڵێ، ئەگەری دووگیانبوون بە درێژایی رۆژەكانی عادە لە ئارادایە ئەگەر سێكس ئەنجام بدرێت. عادە Menstruation لە یەكەم رۆژی بینینی خوێن دەستپێدەكات كە بە رۆژی یەكەمی عادە دادەنرێت، لە عادەیەكی 28 رۆژیدا دابەزینی هێلكە و ئامادەبوونی بۆ پیتێن لە رۆژی 14 هەمدا روودەدات، بۆیە ئەم رۆژە و چەند رۆژێكی دواتر گونجاوترین كاتن بۆ روودانی دووگیانی. گەلێك جار لە یەك ئافرەتدا كە خاوەنی عادیەكی رێك و پێكیش بێت، پاش و پێش لەكاتی دابەزینی هێلكەدا روودەدات. ئامادەباشی تەواوی ئافرەت بۆ دووگیانی تەنیا یەك هەفتەیە لە مانگێكدا واتە نزیكەی 25%، سپێرم توانای مانەوەی بە زیندووی لەناو ملی منداڵداندا بۆ ماوەی یەك هەفتە هەیە، هێلكەش پاش دابەزینی لە هێلكلەدانەوە بۆ ناو لوولەی فالوپ بۆ ماوەی 1- 2 رۆژ لە باشترین ئامادەباشیدا دەبێت بۆ پیتێن. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لەوانەیە ماوەی ئامادەباشی هێلكە بۆ پیتێن تا دەستپێكی عادە درێژە بكێشێت، لەوانەشە كە ئامادەباشی دووگیانبوون لە رۆژی چوارەمی عادەدا هەر بمێنێتەوە و لە رۆژی حەفتەمدا بگاتە 17%، بۆیە عادە هەرگیز گارانتی نییە بۆ روونەدانی دووگیانی.
Top