بینینی دڵۆپی خوێنی قاوەیی بە شێوەیەكی سروشتی لە قۆناغی دروستبوونی هێلكۆكە لە هێلكەدانەوە بەدی دەكرێت، هەروەها بینینی چەند دڵۆپێكی خوێنی قاوەیی لە كاتی پێشبینیكراوی عادە یان لەجیاتی عادە لەوانەیە كە نیشانەیەكی دووگیانی بێت. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بینینی خوێنی قاوەیی Brown blood لەكاتی عادەدا دەگەڕێتەوە بۆ خوێنی كۆنی ماوە لە عادەی پێشوو كە لەگەڵ عادەی دواتر دەبینرێت رەنگێكی قاوەیی هەیە بەتایبەتی لە سەرەتای عادەدا یان پاش تەواوبوونی عادە ئافرەت چەند دڵۆپێك خوێنی قاوەیی دەبینێت. بەكارهێنانی دەنكی مەنع لەوانەیە كە ماوەیەكی زوو پاش تەواوبوونی دەنكەكان خوێنێكی قاوەیی تاریك لەگەڵ عادەدا ببینێت، هەندێك جاریش لە كاتی جیاوازدا ئافرەت دڵۆپە خوێنی قاوەیی دەبینێت، هۆكارەكەش بۆ گۆڕان لە هاوسەنگيی هۆرمۆنەكان دەگەڕێتەوە كە لەوانەیە 6-8 ڕۆژ بخایەنێت پاشان جێگیربێت ئینجا رەنگی خوێنی عادە وەكو جاران بۆ سوورێكی گەش بگەڕێتەوە. هۆكارەكانی دیكە بریتین لە: زێدەگۆشت لە ملی منداڵداندا Polyp یان داڕووشانی ملی منداڵدان Cervical erosion كە ئازار لەگەڵ عادەدا پەیدا دەكەن. لە حاڵەتەكانی بینینی عادەیەكی قورسدا، بینینی خوێنی قاوەیی لەوانەیە كە نیشانەیەك بێت بۆ هەوكردن بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ نیشانەی تری وەكو دەردراوی زێ، بینینی خوێنی مەییو، سك ئێشە.