گەلێك كەس لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرمیدا لە ماڵەوە گیر دەخۆن و واز لە مەشقی وەرزشی دێنن. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئاكتیڤبوون لە وەرزی پاییز و زستاندا جگە لە سوودە جەستەییەكان، دڵتوندی پەیوەست بە وەرزی زستانیش سووك دەكات. خۆگەرمكردن یان گەرمكردنی ماسوولكەكان (ئیحما Warm up) بۆ ماوەی 10 خولەك پێش دەستپێكی مەشقی وەرزشی گرنگی زۆری هەیە، هەروەها بۆ مەشقكردن لە هەوای كراوەدا جلی گەرم لەبەر بكە و سەرت گەرم داپۆشە بۆ رێگرتن لە ونكردنی گەرمی. لە دەرەوەی ماڵ هەر جۆرێكی مەشقی وەرزشیی سەلامەت بۆ زستان گونجاوە، بۆ نموونە رۆیشتنی خێرا، راكردن، لێخوڕینی پایسكل. ئەگەر باران و زریان یان بەفر رێگر بێت یان ئەگەری كەوتن و پێكان بێتە پێشەوە، وا باشترە كە مەشقی دەرەوەی ماڵ بۆ كاتی وەستانی باران دوابخەیت چونكە هەوا لەوانەیە كە بۆ بەیانی باشتر بێت بەڵام زەبر و پێكان لەوانەیە كە بۆ چاكبوونەوە چەند هەفتەیەكی بوێت. ئەگەر لەبەر هەر هۆكارێك مەشقی وەرزشیت لە دەرەوەی ماڵ ئەنجام نەدا، دەتوانیت كە لە ماڵەوە پاش 6 خولەك خۆگەرمكردن ئینجا بۆ ماوەی 10 خولەك مەشقی سویدی یان مەشقی دیكە ئەنجام بدەیت.