ئەگەری دووگیانی پاش دانانی لەولەب

ئەگەری دووگیانی پاش دانانی لەولەب
دانانی لەولەب IUD یەكێكە لە رێگا كاریگەرەكانی رێگرتن لە دووگیانی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا لەوانەیە كە دووگیانی رووبدات چونكە رێژەی مەنع هەرگیز ناگاتە 100%. بە پێی لێكۆڵینەوەكان، لە هەر 100 ئافرەت كە لەولەبیان لە لایەن دكتۆری پسپۆری ئافرەتەوە بۆ دانراوە یەكێكیان دووگیان دەبێت. ئەگەرچی تا ئێستا میكانیزمی لەولەب بۆ رێگرتن لە دووگیانی بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام لەوانەیە كە بە یەكێك لەم دوو رێگایانە كاربكات، رێگرتن لە گەیشتنی سپێرم بە هێلكۆكە یان گۆڕینی ناوپۆشی منداڵدان كە رێگا بە جێگیربوونی هێلكۆكەی پیتێنراو نەدات. لەولەبی سفر Copper IUD ماددەی كۆپەر دەردەداتە ناو منداڵدان، لەولەبی هۆرمۆنی Hormonal IUD هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن Progesterone دەردەداتە ناو منداڵدان. منداڵدانی گەورەتر یان بچووكتر لە قەبارەی ئاسایی هۆكارێكی یارمەتیدەرە بۆ روودانی دووگیانی لە پاش دانانی لەولەب، كەچی ئەو منداڵدانەی كە قەبارەكەی ئاساییە و لەگەڵ قەبارەی لەولەب دەگونجێت كەمتر ئەگەری دووگیانی لێدەكرێت پاش دانانی لەولەب. گەلێك جاریش پاش دانانی لەولەب لەوانەیە كە دووگیانی لە دەرەوەی منداڵداندا رووبدات Ectopic pregnancy كە حاڵەتێكی پڕ مەترسییە و پێویستی بە چارەسەرێكی كتوپڕ هەیە.
Top