ئەو كەسانەی كە زوو نەخۆش دەكەون

ئەو كەسانەی كە زوو نەخۆش دەكەون
زوو نەخۆش كەوتن چەندین هۆكاری لەپاڵە، راستە وەكو یەكەم هەنگاو سەردانی دكتۆر دەكەیت، بەڵام پێویستە كە تێبینی هەندێك شتی ديكە لە ستایلی ژیانتدا بكەیت كە لەوانەیە هۆكار بن. ئەگەر زوو كۆئەندامی هەناسەت تووشی نەخۆشی دەبێت لەگەڵ گیرانی لووت بەبێ بەرزبوونەوەی پلەی گەرميی لەش، ئەوا لەوانەیە كە هەستەوەری Allergies هۆكاری سەرەكيی گرفتەكە بێت كە نیشانەكانی زۆر لە نیشانەكانی هەڵامەتەوە نزیكن، هەندێك جاریش لە نیشانەكانی رەبو نزیكن چونكە لەگەڵ تووشبوون بە سەرما و هەڵامەت نەخۆش دوچاری هەناسەتەنگی دەبێتەوە. هۆكارەكانی ديكەی زوو نەخۆش كەوتن بریتین لە: جگەرەكێشان كە هۆكاری سەرەكییە بۆ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە لەگەڵ ئەگەری كەمخوێنی، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، خۆراكی ناڕێك یان ناهاوسەنگ كە بەرگريی لەش لاواز دەكات واتە ئەگەری نەخۆشيی زیاتر دەكات، ئاستی بەرزی سترێس یان شەكەتی دەروونی كە بەرگريی لەش بێهێز دەكات، خەمۆكی دەستنیشاننەكراو، پەیڕەونەكردنی پاكوخاوێنی بەتایبەتی شووشتنی دەست پاش بەكارهێنانی ئاودەست، كزبوونی چالاكی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، ئەو نەخۆشییانەی كە بەرگريی لەش دادەبەزێنن وەكو ئایدز و هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. هەروەها بەردەوام نزیكبوونەوە یان بەركەوتن بە كەسانی نەخۆش بەتایبەتی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا هۆكارێكی دیكەیە بۆ زوو نەخۆش كەوتن.
Top