بۆیەی خۆراكی دەبێتە هۆی زێدەبزۆكی منداڵان

بۆیەی خۆراكی دەبێتە هۆی زێدەبزۆكی منداڵان
بۆیەی خۆراكی Food dye ماددەی كیمیاییە بۆ رەنگكردنی خۆراك و خواردنەوەی دەستكرد، یان بۆ زیادكردن یان تۆخكردنی رەنگی خۆراك، یان بۆ رێگرتن لە ونبوونی یان كاڵبوونەوەی رەنگی خۆراك بە كاریگەرییەكانی دەوروبەر. ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA جۆری ئەم رەنگانەی رێكخستووە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بۆ تەندروستی، جەخت لەوەش دەكاتەوە كە پێویستە ناوی یان جۆری رەنگەكان لەسەر قوتوو و پاكێتی خۆراك و خواردنەوەكاندا بە ئەمانەتەوە بنووسرێت. هەندێك رەنگی خۆراكی لە تاقیگە دروست دەكرێن، هەندێكیشیان لە رەنگی سەوزە و كانزایەكان و ئاژەڵان وەردەگیرێن وەكو بیتاكارۆتین، پوختەی توێكڵی ترێ، كارامێل Caramel، زەعفەران Saffron. پاش ئەوەی كە لە چەندین لێكۆڵینەوەی یەك لە دوای یەكدا ئاماژەی پێكراوە، زاناكان بەر لە زێتر لە 30 ساڵ ئەمەیان روونكردۆتەوە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان رەنگە دەستكردەكانی خۆراك و گرفتی زیادبوونی چالاكی بەدەنی یان زێدەبزۆكی بێ وریابوون لە منداڵدا Attention Deficit Hyperactivity Disorder یان ADHD. هەروەها لە لایەن دایك و باوك و مامۆستاكانی زۆربەی هەرە زۆری ئەو منداڵانەی كە خۆراكی دەستكرد و خواردنەوە دەستكردەكان زیاد دەخۆن كە بۆیەی خۆراكی دەستكرد لەخۆدەگرن تێبینی گرفتی زێدەبزۆكی ناسەلامەت كراوە بەتایبەتی ئەو خۆراك و خواردنەوانەی كە ئەم رەنگانە لەخۆدەگرن: E110، E122، E102، E124.
Top