رۆژانە 5 جۆر سەوزە و 2 جۆر میوە بخۆ

رۆژانە 5 جۆر سەوزە و 2 جۆر میوە بخۆ
سەوزە و میوە خۆراكی سروشتی زۆر گرنگن لە خۆراكێكی تەندروستییانەی رۆژانەدا. سەوزە و میوە گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ و پێویست لەخۆدەگرن وەكو ڤیتامینەكان، كانزایەكان، ریشاڵ، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants كە رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ تەندروستی و خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی وەكو نەخۆشيی شەكرە، جەڵتە، نەخۆشيی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەندێك جۆری شێرپەنجە. میوە و سەوزەی جۆراوجۆر ماددەی خۆراكی جیاواز لەخۆدەگرن، بە گوێرەی رێنماییەكانی ئەنجوومەنی تەندروستيی نیشتمانی و لێكۆڵینەوەی پزیشكی NHMRC بۆ كەسانی پێگەیشتوو پێویستە كە بەلای كەم رۆژانە 5 جۆری سەوزە و 2 جۆری میوە بخۆن.
Top