بەگشتی پێگەیشتووان رۆژانە نزیكەی 15 جار پێدەكەنن، كەچی منداڵان رۆژانە نزیكەی 400 جار پێدەكەنن. پێكەنین Laughter رێڕەوی كاردانەوەكانی لەش بۆ سترێس Stress دەپچڕێنێت بەوەی كە هۆرمۆنەكانی پەیوەست بە سترێس بلۆك دەكات لەوكاتەی كە ئەم هۆرمۆنانە سستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن، بۆیە پێكەنین رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش. پێكەنین مەزاج باشتر دەكات، ئەمەش روونكراوەتەوە كە ئاستی هۆرمۆنە ئیندۆرفینەكان Endorphins كە بە هۆرمۆنەكانی (هەستكردن بە مەزاجی خۆش) ناسراون بەرزدەبێتەوە بە ساتێكی كورت بەر لە دەستپێكی پێكەنین. پێكەنین بۆ ماسوڵكەكانیش سوودبەخشە بەوەی كە راستەوخۆ پاش پێكەنین ماسوولكەكان بۆ ماوەی 45 خولەك خاودەبنەوە وەكو ئەوەی كە مەساج بۆ ماسوولكە كرابێت بە مەبەستی خاوبوونەوە و كەمكردنەوەی گرژی و ئازاری ماسوولكە. سوودەكانی دیكەی پێكەنین بریتین لە: تیژكردنی هزر و بیر، پاراستنی تەندروستیی دڵ و هاندانی سووڕی خوێن، كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازار، بەهێزكردنی كۆئەندامی هەناسە، یارمەتیدانی كۆئەندامی هەرس.