قەرنابیت بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە

قەرنابیت بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە
پێكهاتەكانی قەرنابیت Cauliflower رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی میزڵدان، مەمك، كۆڵۆن، پرۆستات، هێلكەدان. قەرنابیت بایەخی تەندروستی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە چونكە سوودی بۆ 3 سستمی لەش هەیە: سستمی رزگاربوون لە ماددەی زیانبەخش Detox system، سستمی دژەئۆكسان Antioxidant system، سستمی هەوكردن و دژەهەوكردن Anti-inflammatory system. تێكچوونی باڵانسی هەر یەكێك لەم 3 سستەمەدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، هەورەها تێكچوونی باڵانس لە هەر 3 سستەمەكەدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زۆر زیاتر دەكات. پێكهاتە گرنگەكانی قەرنابیت بریتین لە: ماددەی ئەلیسین Alice كە دژەئۆكسانە و ئەگەری توووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە، ماددە دژەئۆكسانە فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoidsو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، كانزای سیلینیۆم كە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڤیتامین C رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەتایبەتی دژی هەوكردنە میكرۆبی و ڤایرۆسییەكان، ریشاڵی تواوە كە ئاستی كۆلیستیرۆل تا رادەیەكی باش دادەبەزێنێت و كۆڵۆن لە شێرپەنجە دەپارێزێت، ترشی فۆلیك كە گرنگە بۆ گەشەی خانەكان و پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی. بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، هەوڵ بدە كە بە لای كەم هەفتانە 2- 3 جار قەرنابیت بخۆیت.
Top