سوودەكانی شیرەی مۆز

سوودەكانی شیرەی مۆز
شیرەی سروشتی مۆز Banana Juice تا بڵێی تەندروستییانەیە، بڕی وزەی دەگۆڕێت بەگوێرەی بڕی ئاو یان شیر یان شەكر كە لەگەڵیدا تێكەڵدەكرێت. شیرەیەك كە بە یەك دانە مۆزی قەبارە مامناوەندی بە بێ تێكەڵكردنی شەكر یان شیر ئامادەكرابێت پێكدێت لە: 110 كالۆری وزە، 20 ملگم سۆدیۆم، 450 ملگم پۆتاسیۆم، كاربۆهیدرات 30 گرام، ریشاڵ 3 گرام، شەكر 19 گرام، پرۆتین 1 گرام، هەروەها ڤیتامین C بە رێژەی 15%ی پێویستی رۆژانە و ئاسن بە ڕێژەی 2%ی پێویستی رۆژانە. سوودە تەندروستییەكانی شیرەی مۆز ئەمانەن: شیرەی مۆز گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، پۆتاسیۆم زەروورە بۆ هێشتنەوەی ئاستی ئاسایی پەستانی خوێن و باشتركردنی فرمانی دڵ. خۆپاراستن لە رەقبوونی خوێنبەرەكان. پاراستنی تەندروستیی ئێسك، دامركاندی دڵەكزێ كە لەگەڵ نەخۆشیی كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD بەدی دەكرێت، خۆپاراستن لە قەبزی، شیرەی مۆز بیتاكارۆتین Betacarotene لەخۆدەگرێت كە ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە و چاو لە نەخۆشی دەپارێزێت، هەروەها لە توێژینەوە زانسییەكاندا هاتووە كە شیرەی مۆز گورچیلە لە گەلێك نەخۆشی دەپارێزێت بە تایبەتی لە شێرپەنجە.
Top