بەهای خۆراكی شیرەی ئەناناس

بەهای خۆراكی شیرەی ئەناناس
شیرەی ئەناناس Pineapple juice چەندین ڤیتامین و ئەنزیمی گرنگ لەخۆدەگرێت. بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین سوودی تەندروستی، شیرەی ئەناناسی تازە هەڵبژێرە لەجیاتی شیرەی ئەناناسی قوتووبەند یان پرۆسێسكراو چونكە شەكری زیادو ماددەی كیمیایی بۆ پاراستنی خۆراك Preservatives لەخۆدەگرن. شیرەی ئەناناس ئەنزیمێك بە ناوی برۆمیلەین Bromelain لەخۆدەگرێت كە نیشانەكانی هەوكردنی جومگە كەم دەكاتەوە لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، هەروەها هاریكاری كرداری هەرسكردنی خۆراك دەكات. 230 میللیلیتر شیرەی ئەناناس نزیكەی 75% ی پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین C دابین دەكات كە دژەئۆكسانێكی بەهێزەو سستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و یارمەتی گەشەی خانەو چاكبوونەوەی برینەكان دەدات، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەرس دەدات. شیرەی ئەناناس رێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە كە رۆڵی هەیە لە سووككردنی ئازاری ماسوڵكە و باشتركردنی كرداری هەرسكردن و فرمانی گورچیلەكاندا، هەروەها رێژەیەكی باشی ڤیتامین B1 لەخۆدەگرێت كە رۆڵی هەیە لە كرداری میتابۆلیزم یان گۆڕینی كاربۆهیدراتەكان بۆ وزە لەگەڵ ڤیتامین B6 كە رۆڵی هەیە بۆ رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و بەهێزكردنی سيستمی بەرگری لەش.
Top