مەترسییە تەندروستییەكانی ئەلكهول

مەترسییە تەندروستییەكانی ئەلكهول
خواردنەوەی ئەلكهول Alcohol بەتایبەتی خواردنەوەی بڕی زیاد و بەردەوام گرفتی تەندروستی پەیدا دەكات، زۆر جاریش ژیان دەخاتە مەترسییەوە. پاش خواردنەوەی ئەلكهول بەرە بەرە هەموو چالاكییەكانی مێشك كەم دەبنەوە. زیادبوونی چەوری لەش و خواردنەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەگەری ژاراویی بوون بە ئەلكهول Alcohol intoxication زیاد دەكەن. ئەو نەخۆشییانەی كە لە ئەنجامی راهاتن یان ئاڵوودەبوون بە خواردنەوە ئەلكهولییەكان پەیدا دەبن بریتین لە: هەوكردنی تیژ و درێژخایەنی گلاندی پەنكریاس Pancreatitis كە دەبێتە هۆی ئازار و گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا، دەوالی سورێنچك كە گەلێكجار خوێنی لێبەردەبێت، شێرپەنجەی قوڕقوڕاگە، شێرپەنجەی سوورێنچك، شێرپەنجەی گەدە و پەنكریاس، نەخۆشی لە ماسوڵكەی دڵ Cardiomyopathy، هەوكردنی جگەر، مۆمبوونی جگەر Liver cirrhosis واتە لەكاركەوتنی خانەكانی جگەر لەگەڵ ئاوسانی سك و زەردوویی، گرفتی سێكسی، ناڕێكی عادە لە ئافرەتدا، ناڕێكی نووستن، هەروەها خواردنەوەی ئەلكهول لەكاتی دووگیانیدا دەبێتە هۆی دواكەوتنی ژیری لە منداڵدا. لەسەر هەموو دایك و باوكێك پێویستە كە منداڵە هەراش و هەرزەكارەكانیان لە كاریگەرییە خراپەكانی خواردنەوەی ئەلكهول بە توندی ئاگاداربكەنەوەو هەرگیز رێگا نەدەن كە منداڵەكانیان بكەونە ژێر كاریگەری هاوەڵ و هاوڕێكانیانەوە.
Top