ئاوسانی بەری چاوەكان Under-eye bags بەشێكە لە بەساڵاچوون كە ناكرێ رێگای لێبگیرێت. لەگەڵ بەتەمەنداچووندا، هێزی كێشكردنی زەوی دەبێتە گەورەترین دوژمن بۆ دەموچاو بەوەی كە بەرپرسە لە شۆڕبوونەوەی پێست لە بەری چاوەكان. لەپاش 25 ساڵی تەمەن، ساڵانە ماددەی كۆلاجین Collagen كە پرۆتینی بەرپرسە لە توانای لاستكیی پێست بە رێژەی 1.5% كەم دەبێتەوە، لە تەمەنی 40 ساڵیدا نزیكەی سێیەكی كۆلاجین كەم دەبێتەوە، هەروەها بە كێشكردنی زەوی چەوری لادەچێت و پێست شۆڕدەبێتەوە و ئاوسان پێكدێنێت لە ناوچەكەدا. هەندێك هۆكاری دیكەیش تا رادەیەكی ئەم گرفتە پەیدا دەكەن وەكو خۆراكی ناڕێك و خوێی زیاد، مەیلی خێزانی یان مەیلی زگماكی Heridity، كەمی مەشقی وەرزشی، كەم خەوتن یان گرفتەكانی تری خەو، هەوكردنی درێژخایەنی گیرفانەكانی لووت و هەستەوەری. بۆ خۆپاراستن ئەم خاڵانە گرنگن: خۆراكی هاوسەنگ، خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو، مەشقی وەرزشی، ناوە ناوە گۆڕینی شێوازی یان پۆزیشنی نووستن. رێگاكانی چارەسەركردن بریتین لە بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكس Botox یان نەشتەرگەری جوانكاری بە شێوەی گورجكردنی دەوری چاو Eyelift.