زەیتی دەنكی هەنار Pomegranate seed oil سەرچاوەیەكی بەهێزی چەندین دژەئۆكسانە، سوودی تەندروستیی زۆری هەیە وەكو: خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە رێگای دابەزاندنی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان Triglycerides بە ژەمی 400 ملگم رۆانە 2 جار بۆ ماوەی 4 هەفتە. ئاستی بەرزی گلیسریدە سیانییەكان پەیوەندیی بە قەڵەوی و نەخۆشییەكانی شەكرە و خوێنبەرەكان و دڵەوە هەیە. زەیتی دەنكی هەنار وەكو دژەئۆكسانێك رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی گلاندی پرۆستات لە تووشبوون بە شێرپەنجە. زەیتی دەنكی هەنار توانای لاستیكی پێست زیاد دەكات و یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكانی چینی سەرەوەی پێست دەدات. جگە لەمانە، سوودەكانی دیكەی زەیتی دەنكی هەنار بۆ پێست بریتین لە: چالاكی دژی هەوكردن، نەرمكردن و شێداركردنەوەی پێست لە تووشبووان بە وشكبوون، سووككردنی نیشانەكانی ئەكزیما و نەخۆشی سەدەف.