سەیرترین و ناخۆشترین وێنەی یادگاری، ئەوەیە كاتێك لە ساتێكی خۆشدا بەرەو كێشەیەكی گەورە بببیتەوە، یان ئەوانەی لە كاتی وێنەگرتندا رووبەڕووێ گرفتێكی گەورە دەبنەوە، هەر یەكە لە (شانتال بیار و ئنتۆن بیار) لەو كاتەی بە گەشتێكی خۆش سەردانی وڵاتی باشووری ئەفریقیا دەكەن بۆ بەسەر كردنەوەو بینینی گیاندارە سەیر و جوانەكانی ئەو وڵاتە، لەو كاتەی لەلایەن چەند گیاندارێكی (یەك قۆچ) وێنە دەگرن، بەهۆی ئەوەی جلی ئافرەتەكە رەش و سپی یە، كە ئەو گیاندارەش رقی لەو رەنگە دەبێتەوە، بۆیە بە هەموو هێزی، قۆچێكی بەهێز لە ئافرەتەكە دەدات، تا ئێستاش ئەو ئافرەتە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و ماوەی مانگێكە لە نەخۆشخانە كەوتووە، ئەمەش بەهۆی تەنیا وێنەیەك.