بەهای خۆراكی فاسولیای وشك

بەهای خۆراكی فاسولیای وشك
فاسولیای وشك Dry beans سەرچاوەیەكی تەندروستییانەیە بۆ پرۆتین و كاربۆهیدرات. فاسولیا وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە نیو كوپ فاسولیا 100-120 كالۆری وزەی تێدایە، هەورەها نزیكەی 6-8 گرام پرۆتین و 25 گرام كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت. فاسولیای وشك جگە لەوەی كە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بڕێكی باش فۆلێت یان ڤیتامین B9 و رێژەیەكی بەرزی ریشاڵی تواوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەندین كانزای گرنگ وەكو ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، كۆپەر، كالیسیۆم كە بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی فاسولیای وشك بریتین لە: كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، سووككردنی نیشانەكانی رۆماتیزم و نەخۆشیی جومگەكان، كەمكردنەوەی سەختیی نەخۆشییەكانی سینگ و پشت ئێشە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێندا، خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن، پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی لە كاتی دووگیانیدا.
Top