جگە لە دەرمان چەندین رێگای دیكە هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیسرۆلی بەرز بە مەرجێك لەژێر رێنمایی دكتۆردا بێت. سیر، لەوانەیە كە بە رێژەیەك ئاستی كۆلیستیرۆلی گشتی دابەزێنێت، هەروەها بە گوێرەی زەنجەبیل، رۆزمەریRosemary، زەردەچوو Tumeric، كاكڵەكانی گوێز و باوی و فستق و بندق كە رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بە نەخۆشيی خوێنبەرەكانی دڵ. ریشاڵ كە لە سەوزە و میوە و پاقلەمەنی و دانەوێڵەی تەواودا هەیە بەتایبەتی جۆرە تواوەكەی Soluble fiber كە لە جۆ و سێو و میوەی مزر و نیسكدایە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستیرۆلدا. پرۆتینی بەرهەمەكانی پاقلەی سۆیا Soybeans لە شیر و تۆفو و ماستی سۆیا ئاستی كۆلیسیترۆلی خراپ دادەبەزێنێت. ترشە چەوری ئۆمیگا 3 رێژەی دروستكردنی كۆلیستیرۆل لە جگەردا كەم دەكاتەوە، سەرچاوەكانی خۆراكی ئەم چەورییە بریتین لە: گوێز، تۆوی كەتان، ماسی. ماددە فایتۆستیرۆلەكان Phytosterols كە بە بڕی كەم لە چەندین خۆراكدا هەن، وەكو دانەوێڵەی تەواو، سەوزە و زەیتی سەوزە، ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنن. هەر یەكە لە پاقلەی سۆیا و ریشاڵ و فایتۆسیتیرۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆل بە میكانیزیمی جیاواز دادەبەزێنن، بۆیە جۆراوجۆركردنی خۆراك گرنگی زۆری هەیە لەگەڵ دووركەوتنەوە لە و خۆراكانەی كە چەورییە نێوەندەكان Trans fats واتە زەیتە رووەكییە هاردرۆجینكراوەكان Hydrogenated vegetable oils لەخۆدەگرن چونكە ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ بەرز دەكەنەوە و ئاستی كۆلیستیرۆلی باش دادەبەزێنن.