سوودە تەندروستییەكانی زوو لەخەوهەڵسان

سوودە تەندروستییەكانی زوو لەخەوهەڵسان
زوو نووستن و زوو لەخەوهەڵسان Waking up early تەندروستیمان باشتر دەكات، تەمەن درێژتر دەكات. بە زوو لەخەوڵسان كاتێكی باشت لەبەردەستدا دەبێت بۆ جوولە و هەر جۆرێكی مەشقی وەرزشی. تەنیا ئەو كەسانەی كە بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستن چێژی ئەم چەند كاتژمێرەی بەیانییان دەزانن لە هێمنی و ئارامی و دەنگی چۆلەكە و باڵندەكانی دیكە، دوور لە دەنگی ناخۆش و غەڵبەغەڵب و قەرەباڵغی ئۆتۆمبیلەكان لەگەڵ روخسارە جوانەكەی هەڵاتنی خۆر كە ئارامییەكی زۆر بە دەروون دەبەخشیت و وا لە مرۆڤ دەكات كە بە جۆشتر پێشوازی لە رۆژێكی نوێ بكات. زوو لەخەوهەڵسان توانای بیركردنەوە و توانای جەستەیی باشتر دەكات، بۆیە بەگشتی بەرهەمی مرۆڤ لە هەموو بوارەكاندا زیاتر و باشتر دەبێت. زوو لەخەو هەڵسان وات لێدەكات كە گرنگی بە خواردنی ژەمی بەیانیان بدەیت كە گرنگنترین ژەمی خواردنە و گرنكگی تەندروستی زۆری هەیە. جگە لەمانە، زۆربەی لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زوو هەڵسان لە خەو سترێس و شەكەتی دەروونی بەلاوە دەنێت، هەروەها دوور لە ترافیكی قەرەباڵغ زوو دەگەیتە سەر كارەكەت. جگە لە تەندروستییەكی جەستەیی باشتر و هەستكردن بە گەشبینی، زوو لە خەو هەڵسان هۆكاریكە بۆ بارێكی ئابووری باشتر و كۆكردنەوەی سامان لە رێگای ئاكتیڤبوون و زیادبوونی بەرهەم و سەركەوتن لە كارەكاندا.
Top