گرنگی ژینگە و بایەخی ژینگەپارێزی لە ئایینی ئیسلامدا
ئایینی ئیسلام گرنگییەکی زۆری بە پاراستنی ژینگە داوە، چونکە خودا زەوی و هەموو نیعمەتەکانی بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ دروست کردووە. لە قورئاندا خودا دەفەرمووێت: (وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا)
لە ئایینی ئیسلامدا زەوی ئەمانەتێکە، بەدەست مرۆڤ و بەرپرسیارە لە پاراستنی. ئەم ئایەتە بانگەشەی پاکی ژینگە و دادپەروەری دەکات،دورکەوتنەوە لە هەر جۆرە خراپکارییەک لەسەر زەوی بەرپانەکات.ژینگە بریتییە لە هەموو ئەو شتانەی دەوروبەری مرۆڤیان داگیرکردووە، وەک هەوا، ئاو، خاک، ڕووەک، ئاژەڵ، دارستان و هەموو ئەو سەرچاوە سروشتییانەی کە ژیان بەهۆی ئەوانەوە بەردەوام دەبێت. ژینگە بنەمای ژیانە و مرۆڤ ناتوانێت بەبێ ژینگەی پاک و تەندروست بژی. لە ئایینی ئیسلامدا ژینگە تەنیا بابەتێکی سروشتی نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئەمانەت و بەرپرسیارێتی مرۆڤ لەسەر زەوی.
١-لەئایینی ئیسلامدا مرۆڤ بە جێنیشنی خودا لەسەر زەوی ناسراوە. لە قورئاندا خودا دەفەرمووێت(وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ) واتە مرۆڤ بەرپرسیارە لە پاراستنی سروشتی ژینگە و بەکارهێنانی بە شێوەیەکی دروست. ئەگەر مرۆڤ ژینگە تێکبدات، ئەوە کاریگەرییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی و کۆمەڵگە.چونکە پاراستنی ژینگە بووەتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی ئەم سەردەمە. بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بەوەی وێنایەکی تەواوی بۆ ژیان دروست کردووە و ئەو پێویستییانەی دیاری کردووە کە بۆ پێشکەوتن و گەشەکردن پێویستن، بەگوێرەی یاسا و بنەمایەکی جێگیر کە بە گۆڕانی کات و شوێن ناگۆڕێن. ئەمەش وای کردووە بنەما ژینگەییەکانی ئیسلام تایبەتمەندییەکی بەردەوامیان هەبێت کە بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە خۆشی و ئاسوودەیی لە دنیا و دوارۆژدا بین بکات.بۆیە ژینگە نە خەیاڵێک بوون و نە ئەفسانەیەک لە ئەفسانەکان، بەڵکو بەشێکن لە فیترەتەکەی کە خودا مرۆڤی لەسەر دروست کردووە، لە ئاراستەیەکی ڕاستگۆیانە بۆ دروستکەری هەموو بوونەوەرەکان.
٢-لە ئایینی ئیسلامدا پاکی بنەمای ژیانێکی تەندروستە
لە ئیسلامدا پاکی یەکێکە لە گرنگترین بنەماکانی ژیان، و پێگەیەکی زۆر بەرز هەیە لە ڕوانگەی ئایینی و ژیانی کۆمەڵایەتی. ئایینی ئیسلام تەنها ئایینێک نییە کە باس لە باوەڕ بکات، بەڵکو سیستەمێکی ژیانە کە ڕێنمایی دەدات بۆ چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەکی تەندروست و پاک ڕێکخراوه.
پاکی لە ئیسلامدا بە واتای شۆردنی جەستە نییە، بەڵکو چەند ئاراستەی جیاواز دەگرێتەوە: پاکی جەستە، پاکی جلوبەرگ، پاکی ماڵ، پاکی ژینگە و گرنگتر لە هەموویان پاکی دڵ و نیەت.
پێغەمبەری خوا محمد ﷺ فەرموویەتی: «الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ»
واتە: پاکی نیوەی ئیمانە. ئەم فەرموودەیە نیشان دەدات کە پاکی تەنیا کردارێکی دەرەکی نییە، بەڵکو بەشێکی بنەڕەتییە لە باوەڕی موسڵمان لە ئایینی ئیسلامدا یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی ژینگە پاکییە. پاکی بەشێکە لە باوەڕ و ئیمان.
ئەم فەرموودەیە دەری دەخات کە ئیسلام گرینگییەکی تەواوی بەپاکی خێزان وماڵ و قوتابخانە شوێنە گشتییەکانی شوێنی ژینگە دەدات. ئەگەر کۆمەڵگە پاک بێت، نەخۆشی و کێشەی ژینگەیی کەم دەبێتەوە.
٣-لە ئایینی ئیسلامدا پاراستنی ئاو یەکێکە لە فەرمانە گرنگەکانی ئیسلام. ئاو سەرچاوەی ژیانە، و خودا لە قوڕئاندا دەفەرمووێت:﴿وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ﴾پاراستنی ئاو تەنیا بۆ مرۆڤ نییە، بەڵکو بۆ ژینگە و گیاندارانیش گرنگە. بۆیە موسڵمان دەبێت بەرپرسیار بێت لە بەکارهێنانی ئاو و لە پیسکردنی دوور بکەوێتەوە.بە تایبەت لەکاتی گشت و سەیران باکی کانیاو و ڕووبارەکان ڕەچاو بکرێت. ئاو بەهایەکی زۆری هەیە. لە ئیسلامدا ڕێگە نەدراوە بە فیڕۆدانی ئاو لە کاتی دەست نوێژ شووشتن. لە سەردەمی ئێستادا ژینگە تووشی زۆر کێشە بووە، وەک پیسبوونی ئاو و هەوا، زۆربوونی کارگەکانی پێشەسازی ، بڕینی دارستان و زیادبوونی زبڵ وخاشاک زۆرجار وڵاتەکان خۆیان ھۆکاری سەرەکی پیس بوونی ژینگەن وەک کێشە نێودەوڵەتییەکان بەکارھینانی چەکە ئەتۆمییەکان، وەک بۆمبی ئەتۆمی و هایدرۆجین و نایتڕۆجینی چەکە کیمیاییەکان، وەک گازی جەنگی و ماددە سوتێنەرەکان وەکو ماددە دووکەڵییەکان.چەکە بایۆلۆژییەکان، کە بە شێوەی ماددە بایۆلۆژییە شلەکان یان وشکەکان لە میکرۆبە زیانبەخشەکان بەکاردێن، یان نەخۆشیگوازەرەکان وەک ئامرازێک بۆ گواستنەوەی میکرۆبەکان بەکاردێن. ئەم کێشانە هەمووی بەهۆی هەڵسوکەوتی مرۆڤە.
کۆتایی، ژینگە لە ئیسلامدا نیعمەتێکی گەورە و ئەمانەتێکی پیرۆزە. مرۆڤ پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ژینگە بکات، پاکی بپارێزێت، ئاو و ھەواو سروشت بە فیڕۆ نەدات و هاوکاری پاراستنی دەوروبەر بکات. ئەگەر مرۆڤ فەرمانەکانی جێبەجێ بکات، ژینگەیەکی پاکتر و ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دروست دەبێت.
د. عەبدولعەزیز. مەنتك
