بۆ شكاندنی تێنوویەتیی هاوین و دابینكردنی چەندین ماددەی دژەئۆكسان و ڤیتامین A بۆ لەش، شووتیWatermelon هەڵبژێرە كە رێژەیەكی بەرزیی ئاو لەخۆدەگرێت لەگەڵ گەلێك كانزای سوودبەخش. سوودە تەندروستییەكانی شووتی بریتین لە: پاراستنی تەندروستیی دەم، پاراستنی سییەكان لە نەخۆشی، پاراستنی لەش لە تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، بەهێزكردنی بینین بەتایبەتی لە تاریكیدا، پاراستنی پێست لەكاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، رێكخستنی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، پاراستنی خوێنبەرەكانی دڵ و مێشك لە تووشبوون بە رەقبوون، بەهێزكردنی بەرگریی لەش دژی هەوكردنەكان بە بەكتریا و ڤایرۆس.