سوودی گەڵاكانی نەعناع

سوودی گەڵاكانی نەعناع
گەڵای نەعناع Peppermint چەندین ئاوێتەی كیمیایی لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و رۆڵیشان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیستیرۆل لە خوێن دەدات. ئەم ماددە گرنگانە دژی كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals دەوەستن، ئەم كۆلكە سەربەستانە لە ئەنجامی كرداری ئۆكساندا لە لەشدا پەیدا دەبن و هۆكارن بۆ شێرپەنجە. نەعناع كالۆریی كەم لەخۆدەگرێت و گەلێك ماددەی خۆراكی بەسوودی تێدایە وەكو: ڤیتامین C، E، K، A، مەگنسیۆم، ماددە كارۆتینۆیدەكان. جگە لەمانە، نەعناع سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ریشاڵی رووەكی، فۆلێت یان ڤیتامین B9، كانزای كالسیۆم، ڤیتامین B12 لەگەڵ پۆتاسیۆم، كۆپەر، ڤیتامین B2 و B6. هەروەها نەعناع سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئۆمیگا3 كە ماددەیەكی ترشە چەوری سوودبەخشە، نەعناع مادەی مەنثول Menthol لەخۆدەگرێت كە رۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە خاوكردنەوەی ماسوولكە تەشیلەییەكان، بۆیە سوودبەخشە بۆ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، بەدهەرسی، هەروەها گرژبوونی درێژخایەنی ماسولوكەكان. نەعناع خانەكانی لەش لە گۆڕان بۆ خانەی شێرپەنجەیی بەتایبەتی خانەكانی پەنكریاس، مەمك، جگەر، قۆڵۆن، پێست، سییەكان دەپارێزێت. هەروەها خواردنی نەعناع گەشەی گەلێك جۆری بەكتریا و كەڕوو رادەگرێت، بۆ نموونە ئەو بەكتریایەی كە بەرپرسیارە لە كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ. نەعناع ماددەیەكی گرنگی تێدایە كە نیشانەكانی رەبو سووك دەكات بە تایبەتی هەناسەتەنگی سەرەڕای كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەستەوەریی لووت و خۆشكردنی هەناسە لە حاڵەتەكانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزادا.
Top