لابرنی تاتوو بە تیشكی لێزەر
لابرنی تاتوو بە تیشكی لێزەر Laser tattoo removal كردارێكی خێرایە و تووشبوو ڕاستەوخۆ لەپاش چارەسەر دەگەڕێتەوە سەر ئیشی ڕۆژانەی خۆی. لابردنی تاتوو بە تیشكی لێزەر بەلای كەم دوو دانیشتنی پێویستە، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا لەوانەی كە تووشبوو پێویستی بە 12 دانیشتنی چارەسەر هەبێت، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆر و قووڵی تاتوو، هەروەها بۆ جۆری ئەو بۆیە یان ماددە كیمیاییەی كە بۆ ڕەنگی تاتووەكە بەكارهاتووە، بۆ نموونە مەرەكەبی چینی یان جیوە یان كاربۆن..تاد. بەگشتی ئەو جۆرانەی تاتوو كە لە ماڵەكاندا ئەنجام دەدرێن لەبەر ئەوەی كە كوالیتی بۆیەكانیان نزمە ئەوا ئاسانتر بە لێزەر لادەبرێن لەو جۆرانەی تاتوو كە بە بۆیەی كیمیایی بەهێزتر و پرۆفیشنانە دروست دەكرێن.
