لابرنی تاتوو بە تیشكی لێزەر

لابرنی تاتوو بە تیشكی لێزەر
تاتوو Tattoo واتە دروستكردنی دیكۆر و نەخشە یان وێنە و نیشانە بە مەرەكەب یان بۆیەی تر لە ژێرەوەی پێست بە شێوەیەكی هەمیشەیی. وشەی تاتوو لە وشەی Tatu هاتووە واتە نیشانكردن، مێژووی تاتوو دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی بەردینی نوێ كە لە ئوراسییەكاندا بەدی كراوە، پاشان لە ساڵانی حەفتاكاندا بینراوە، ئینجا لە ئەوروپادا لەپاش جەنگی جیهانی یەكەم كوتینی قۆڵ و باسك بەدی كراوە. لەلایەنی تەكنیكییەوە تاتوو بریتییە لە چاندنی وردە بۆیە لە ژێر پێستدا Micro-pigment implantation.
لابرنی تاتوو بە تیشكی لێزەر Laser tattoo removal كردارێكی خێرایە و تووشبوو ڕاستەوخۆ لەپاش چارەسەر دەگەڕێتەوە سەر ئیشی ڕۆژانەی خۆی. لابردنی تاتوو بە تیشكی لێزەر بەلای كەم دوو دانیشتنی پێویستە، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا لەوانەی كە تووشبوو پێویستی بە 12 دانیشتنی چارەسەر هەبێت، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆر و قووڵی تاتوو، هەروەها بۆ جۆری ئەو بۆیە یان ماددە كیمیاییەی كە بۆ ڕەنگی تاتووەكە بەكارهاتووە، بۆ نموونە مەرەكەبی چینی یان جیوە یان كاربۆن..تاد. بەگشتی ئەو جۆرانەی تاتوو كە لە ماڵەكاندا ئەنجام دەدرێن لەبەر ئەوەی كە كوالیتی بۆیەكانیان نزمە ئەوا ئاسانتر بە لێزەر لادەبرێن لەو جۆرانەی تاتوو كە بە بۆیەی كیمیایی بەهێزتر و پرۆفیشنانە دروست دەكرێن.
Top