رێساكانی خۆراكی گونجاو بۆ منداڵان

رێساكانی خۆراكی گونجاو بۆ منداڵان
هەرەمی خۆراكی Food pyramidتایبەت بە منداڵان كە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمریكییەوە ڕێكخراوە كە ڕێنمایی تەواو لەخۆدەگرێت سەبارەت بە پێویستییە خۆراكییەكانی منداڵان. هەرەمی خۆراكی منداڵان، خۆراكەكان بۆ پێنج گروپی جیاواز دابەش دەكات: دانەوێڵە، سەوزە، میوە، ئەلبان، گۆشتەكان و پاقلەمەنییەكان. ڕێنماییەكان بریتین لەمانە: پێویستە كە منداڵ حەز لە خۆراكەكەی بكات و چێژی لێ وەربگرێت، جۆرێكی خۆراكی بەسەردا نەسەپێنرێت كە حەزی لێنەكات یان قێزی لێ بكاتەوە، ژەمەكانی خۆراك هاوسەنگ بن و زیرەكانە لەگەڵ حەزە خۆراكییەكانیاندا بگونجێن، بڕی تەواو و دروست لە دانەوێڵەكان لەخۆبگرن، ڕۆژانە بڕی باش لە سەوزە و میوە بە منداڵ بدرێت، هەروەها ڕۆژانە بڕی تەواو لە شیر و بەرهەمەكانی وەربگرن بۆ دابینكردنی كالسیۆم بە بڕی تەواو كە زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئێسكەكان لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆری ئەلبان لە ڕووی ڕێژەی چەورییەوە بە پێی تەمەن و كێشی منداڵ، كەمكردنەوەی خۆراكە شیرین و چەورەكان. بەگشتی هەوڵ بدە كە منداڵەكەت دووربخەیتەوە لە چەورییە تێرەكان كە لە چەندین خۆراكدا بە ڕێژەی بەرز هەن وەكو: كەرە، خۆراكی خێرا، مایۆنێز، قەیماغ و خامە، هەروەها چەورییە هایدرۆجینكراوەكان. منداڵەكەت تا ڕادەیەكی زۆر دوور خەرەوە لەو خۆراكانەی كە شەكریان تێدەكرێت وەكو: نوشابە گازدارەكان، شەربەت و شیرەی میوەی دەستكرد، خواردنەوە وزەبەخشەكان، قەنادی و پاقلاوەكان، نوقڵ و چوكلێت.
Top