نووستن بۆ 10 كاتژمێر

نووستن بۆ 10 كاتژمێر
نووستن بۆ پتر 8 كاتژمێر یان زیاد نووستن Hypersomnia لە پێگەیشتوواندا لەوانەیە كە بە خێزان ڕووبدات واتە مەیلێكی زگماكی هەبێت، هۆكارەكانی تری زیاد نووستن یان زیاد خەوهاتن بریتین لە: خەمۆكی، ئازار و گرژبوونەوەی پەیكەرە ماسوڵكەكان، بەرزبوونەوەی ئاستی ماددەی یۆریا لە خوێندا لە ئەنجامی پەككەوتنی گورچیلەكان، گرێ لە مێشكدا، زەبری دەرەكی بۆ ناوچەی سەر و برینداربوونی شانەكانی مێشك یان كۆئەندامی دەماری مەركەزی، ڕاهاتن لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، ڕاهاتن لەسەر دەرمان و ماددە سڕكەرەكان، ناڕحەتی قاچەكان لەكاتی نووستنداRestless leg syndrome، پرخە و هەناسەتەنگی لەكاتی نووستندا Sleep apnea، كێشی زیاد و قەڵەوی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، لەوانەشە زیاد نووستن نیشانەیەك بێت بۆ گرفتەكانی خەو Sleep disorders. گرفتی زیاد نووستن بەوە دەستنیشان دەكرێت كە تووشبوو ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 كاتژمێر یان پتر بچێتە خەوەوە و ئەمەش بەلای كەم بۆ دوو هەفتە یان پتر بەردەوامبوونی هەبێت. تووشبووان بەم گرفتە لەوانەیە كە دوچاری بۆرژان یان خەوهاتن بن لەكاتی ڕۆژدا لەگەڵ هەستكردن بە بێهێزی گشتی لەش و گۆڕان لە ئارەزووی خواردن و كزببوونی چالاكییەكانی تری مێشك و لەش. بۆ خۆپاراستن لە زیاد نووستن پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: دووركەوە لە كاركردن تا درەنگی شەو و ئاهەنگ و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان تا درەنگی شەو، هەوڵ بدە ڕۆژانە مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەیت، بە پێی توانا كاتی ژەمەكان و جۆری خۆراكت ڕێك بخە و خواردنەوە كافائینییەكان كەم بكەرەوە، دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول.
Top