توێكڵی میوەكانیش سوودبەخشە

توێكڵی میوەكانیش سوودبەخشە
لەچەندین توێژینەوەدا هاتووە كە توێكڵی میوە و سەوزەكان چەندین ئاوێتەی كیمایی سوودبەخش لەخۆدەگرن كە بەماددە دژەئۆكسانەكان ناسراون و ڕۆڵی گەورەیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی لەچەندین حاڵەت و نەخۆشی بەتایبەتی شێرپەنجە. توێكڵی میوە مزرەكانی وەكو پرتەقال و لیمۆ و لالەنگی و گرێپ فروت Grape fruit ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ كەم دەكەنەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە تا ڕێژەی 30% كەم دەكەنەوە بەوەی كە ماددە فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids لەخۆدەگرن كە دژەئۆكسانی بەهێزن. توێكڵی كاڵەك ڕۆڵی هەیە لەكۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەوكردنی گورچیلەكان، كۆبوونەوەی شلەی زیاد لە لەشدا لەگەڵ قەبزی درێژخایەن، چونكە لایكۆپێن Lycopene و بیتاكارۆتین Beta carotene لەخۆدەگرێت. واباشترە كە پەتاتە بەتوێكڵەوە بخورێت، چونكە توێكڵی پەتاتە چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش. توێكڵی باینجان ئاوێتەكانی باسیولین لەخۆدەگرێت كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە. توێكڵی سێو بەتایبەتی سێوی سوور چەندین ماددەی گرنگی تێدایە كە ڕێگرن لەگەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لە لەشدا. توێكڵی مۆز ماددەی سیراتۆنین لەخۆدەگرێت كە یەكێكە لەپێكهاتە گرنگەكانی مێشك و ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەهێوربوونەوەی دەمارەكان و هەستكردن بەئارامی. توێكڵی ترێ ڕۆڵی هەیە لەكۆنترۆڵكردنی شێرپەنجەی پرۆستات.
Top