بیتاكارۆتین Beta-carotene ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە، ڕەنگێكی نێوان زەرد و نارنجی هەیە لەوانەشە كە بەڕەنگی تر لەهەندێك خۆراكدا بەدی بكرێت وەكو پەمبە یان سوور یان سپی. بیتاكارۆتین لەچەوریدا دەتوێتەوە، بەڵام بەكوڵاندن لەپلەی گەرمی بەرزدا تێكدەشكێت. بیتا كارۆتین بەناوبانگترینی ئەو 50 ماددە كارتۆنۆیدانەیە Carotenoids كە لە لەشدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین A(رێتینۆل (Retinol. سەرچاوە خۆراكییەكانی بیتاكارۆتین ئەمانەن: پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، گەڵای شێلم، كاڵەك، برۆكۆلی، خاس، كولەكەی زستانی Pumpkin. ئەو حاڵەتانەی كە پێویستیان بەبڕی ڕۆژانەی زیاتری بیتاكارۆتین هەیە بریتین لەكەم خواردنی سەوزە و میوە و جگەرەكێشان. سوودە تەندروستییەكانی بیتاكارۆتین بریتین لە: پاراستنی خانەكان لەكرداری ئۆكسان، وەكو سەرچاوەیەكی ڕووەكی بۆ ڤیتامین A لە لەشدا، بەهێزكردنی سستەمی بەرگری لەش، باشتركردنی فرمانەكانی كۆئەندای زاوزێ. جگە لەمانە، بیتاكارۆتین لەش دەپارێزێت لەتووشبوون بە: شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ، ئاوی سپی چاو، ڕەبو، هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان.