زاراوەی سوپەر خۆراك Superfood لەسەر بنچینەی بەهای خۆراكی بەرزە دانراوە بۆ پاراستنی تەندروستی. لەهاویندا كە زۆربەی میوەكان لەبەردەستدا دەبن، پێویستە كە خۆت بێبەش نەكەیت لەو جۆرانەی كە بەسوپەر خۆراك ناوەزەد دەكرێن، بۆ نموونە هەنجیر Figs كە بەقەبارە بچووكەكەیەوە بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و بەباشترین میوە هەژمار دەكرێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت كە بەڕێژەی 80% پترە لەڕێژەی پۆتاسیۆم لەمۆزدا، هەروەها بەگوێرەی كانزای مەگنسیۆم و ئاسن، جگە لەمانە هەرسكردنی هەنجیر یەكجار ئاسانە. قەیسی Apricots ڕێژەیەكی بەرز لەڤیتامین A و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت. كولەكەی هاوینەSummer squash وزەیەكی كەم و ڕێژەیەكی بەرزی ڤیتامین A و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت. لۆبیای سپی Black eyed peas سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین B1، ڕیشاڵ، مەگنسیۆم، زینك. جەرجیر Watercress چەندین ماددەی دژەئۆسكان لەخۆدەگرێت كە زێترن لەڕێژەی دژەئۆكسانەكانی سێو و برۆكۆلی، ئەم ماددانە ڕۆڵی فەرامۆشنەكراویان هەیە بۆ خۆپاراستن لەچەندین نەخۆشی. توتی فەرەنگی یان فەراولەStrawberries سوودبەخشە بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن و سپیكردنەوەی ددانەكان و ڤیتامین C بەڕێژەیەكی پتر لەپرتەقاڵ لەخۆدەگرێت. كیویKiwi ڕێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C و ڕیشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت.