سۆدیۆم نایترێت Sodium nitrate، ئەو ماددە كیماییە بۆ پاراستنی Preservative گۆشتی قوتووبەند بەكارێت لە پیشەسازی خۆراكدا جا گۆشتی سوور یان گۆشتی پەڵەوڕ، بۆ نموونە گۆشتی قوتووبەندی لانشیۆن Luncheon، باكۆن Bacon. زیاد خواردنی ئەو گۆشتە قوتووبەندانەی كە ماددەی سۆدیۆم نایترێت لەخۆدەگرن لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد بكات، زاناكان وای بۆ دەچن كە سۆدیۆم نایترێت كاریگەری خراپ دەكاتە سەر خوێنبەرەكان و لەوانەیە كە دوچاری رەقبوون و تەسكبوونەوەیان بكات، جا ئەگەر ئەم كردارە لە یەكێك یان پتر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا رووبدات ئەوا نۆرەیەكی دڵ روودەدات. هەروەها ئاوێتە نایترێتەكان لەوانەیە كە كاریگەری نێگەتیڤ بكەنە سەر ئەو رێگا دروستەی كە لەش مامەڵە لەگەڵ شەكردا دەكات و بەكاری دەهێنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات. جگە لە مەترسی ئەم ماددەیە، گۆشتە قوتووبەندەكان رێژەیەكی بەرزی خوێ و چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن، ئەمانەش بە بەڵگەی زانستی چەسپاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی كۆئەندامی دڵ و خوێنبەرەكان زێتر دەكەن. ئەگەر حەزت لە خواردنی گۆشتە، هەوڵ بدە كە خواردنی گۆشتی قوتووبەند سنووردار بكەیت و زیاتر گۆشتی تازە و كەم چەور بخۆ بەڵام با بڕی رۆژانەت لە 6 ئۆنس واتە 170 گرام پتر نەبێت.