قژڕووتانەوە لەپاش تەمەنی 50 ساڵیدا

قژڕووتانەوە لەپاش تەمەنی 50 ساڵیدا
قژ ڕووتانەوەی هۆرمۆنی زیاتر لەپیاواندا ڕوودەدات، هۆكارێكی زگماكی لەپاڵە، بریتییە لەزیاد هەڵوەرینی قژ و نەهاتنەوەی لەئەنجامی چەند هۆكارێك بەیەكەوە، لەمانە هۆكاری زگماكی و هۆرمۆنەكانی نێرینەیی (ئەندرۆجینەكان Androgens). نزیكەی %40ی ئافرەتانیش دوچاری ئەم گرفتە دەبنەوە. لەزۆربەی پیاوە تووشبووەكاندا، قژ لەلای پێشەوە و تۆقی سەردا هەڵدەوەرێ، كەچی قژی لا تەنیشتەكان و پاشەوەی سەر هەرگیز هەڵناوەرێت. هەندێك جار زاراوەی قژ هەڵوەرینی نێرینەیی بۆ ئەم گرفتە بەكاردەهێنرێت كە زاراوەیەكی هەڵەیە، چونكە گرفتەكە لەهەر دوو نێر و مێدا بەدی دەكرێت، بەڵام لەهەردووكیاندا هۆرمۆنی نێرینەیی هۆكارێكی زەق و سەرەكییە. لەهەندێك پیاو و لەزۆربەی ئافرەتاندا كە دوچاری گرفتەكە دەبنەوە، تەنكبوونی قژ بەگشتی ( (Diffuse Hair Lossتێبینی دەكرێ كە زیاتر لەتۆقی سەردا ڕوودەدات لەو كاتەی. تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەم كێشەیە نەدۆزراوەتەوە.
Top