خۆراكی كاربۆهێدراتی و نەخۆشی دڵ

خۆراكی كاربۆهێدراتی و نەخۆشی دڵ
لەو كاتەی كە باس لەگیرانی خوێنبەرەكان یان تووشبوونیان بەڕەقبوون Artereosclerosis دەكرێت بەگشتی بیر لەو خۆراكانە دەكەینەوە كە كێشی لەشمان زیاد دەكەن وەكو خۆراكی خێرا و مریشكی سووركراو لەزەیت و پیتزا، لەبەر ئەوەی كە چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن كە هۆكاری گەورەن بۆ تووشبوون بەنەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ، بەڵام بەگوێرەی چەندین توێژینەوەی زانستی دەركەوتووە كە تەنیا چەورییە خراپەكان نین كە دەبنە ئەگەری نیشتنی چینێكی چەوری لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان، بەڵكو ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی بەرز لەكاربۆهیدراتە سادەكان Simple carbohydrates لەخۆدەگرن وەكو برنجی سپی، نان یان سەموون بەئاردی سفر، پەتاتە، هەروەها شەكرەكان ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ زیاد دەكەن، چونكە ئەو كەسانەی كە ڕۆژانە بڕێكی زۆر لەخۆراكە كاربۆهیدراتە سادەكان دەخۆن و بەجووڵەو مەشقی وەرزشی وزەی زیاد سەرف ناكەن، ئەوا لەوانەیە كە كێشی لەشیان زیاد بێت یان دوچاری قەڵەوی بن، قەڵەویش هۆكارێكی زەقە لەپاڵ تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
Top