حەفت خاڵی گرنگ سەبارەت بە ئاو

حەفت خاڵی گرنگ سەبارەت بە ئاو
ئاو تێكڕای میتابۆلیزم Metabolism بەرزدەكاتەوە و هەستی تێربوون زیاد دەكات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پێش هەر جەمێكی خۆراك پەرداخێكی گەورە ئاو بخۆرەوە بەمەبەستی كەمتر خواردن و زوو هەستكردن بەتێربوون. ئاو وزە بەهێزتر دەكات، بۆ نموونە هەست بەبێهێزی و ماندووبوون دەكەیت لەكاتی كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا لەوكاتەی كە ئاو یارمەتی گواستنەوەی ئۆكسجین و ماددە خۆراكییە گرنگەگان لەڕێگای خوێن بۆ هەموو خانەكانی لەش دەدات. ئەگەر بڕی تەواوی ئاو بخۆیتەوە ئەوا قورسایی زۆر ناكەوێتە سەر دڵ بۆ پەمپكردنی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش. ئاو شەكەتی دەروونی یان سترێس سووك دەكات، 85%ی شانەكانی مێشك لەئاو پێكهاتووە، بۆیە كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا لەش و مێشك تووشی سترێس دەكات. خواردنەوەی ئاو تۆنی ماسوڵكەكان باشتر دەكات و جومگەكان تەڕ دەكات، بەخواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو توانای مەشقی وەرزشیت باشتر دەبێت و زیاتر بەرگەی ماندووبوون دەگریت. ئاو وەكو كرێمێكی سروشتی جوانكاری وایە بۆ پێست، گەنجتر دێیتە بەرچاو، ئەگەری لۆچبوون كەمتر دەكاتەوە، هاتوچۆی خوێن بۆ پێست باشتر دەكات بەمشێوەیە پێست گەشتر دەبێت. لەگەڵ كاریگەری ڕیشاڵی ڕووەكیدا ئاو زۆر پێویستە بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك. ئاو ماددە پاشەڕۆیە هەرس نەكراوەكان دەتوێنێتەوە و بەنەرمی لەناو ڕیخۆڵەدا جووڵەیان پێدەكات، بەمەشەوە ڕێگا لەقەبزی و گرفتەكانی تری كۆڵۆن دەگرێت. ئاو ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە كەم دەكاتەوە، ئاو خوێیەكان و كانزایەكان لەناو میزدا ڕۆنتر دەكات و ڕێگا دەگرێت لەدروستبوونی كریستاڵی ڕەق واتە بەردی گورچیلە، بەردی گورچیلە لەناو میزی ڕووندا دروست نابێت، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژانە بڕی زیاتری ئاو بخۆرەوە.
Top