بەهای خۆراكی گۆشتی قەل

بەهای خۆراكی گۆشتی قەل
گۆشتی قەل Turkey سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، هەر 100 گرام نزیكەی 65%ی پێویستی ڕۆژانە لەپرۆتین دابین دەكات، ڕێژەی چەورییە تێرەكانی نیو ئەوەندەیە كە لەگۆشتی سووردا هەیە. گۆشتی قەلەمون ڕێژەیەكی باش لەكانزای سیلینیۆم Selenium لەخۆدەگرێت كە دەگاتە نزیكەی 47%ی پێویستی ڕۆژانە لەهەر 100 گرامدا، سیلینیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، چونكە لەچەندین ڕێڕەوی گەورەی كرادری میتابۆلیزمدا بەشداری كارای هەیە، بۆ نموونە میتابۆلیزمی هۆڕمۆنەكانی گلاندی دەرەقی، سستمی بەرگری گشتی لەش و ئەو بەرگرییەی لەش كە پشت بەماددە دژەئۆكسانەكان دەبەستێت، بەمەشەوە لەش لەتووشبوون بەشێرپەنجە دەپارێزێت. گۆشتی قەلەمون سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین B6 و نیاسین Niacin لەكۆمەڵەی ڤیتامین B كە لەئاو دەتوێنەوە زۆر گرنگن بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا. ڤیتامین B6 زۆر گرنگە لەكرداری مامەڵەكردنی لەش لەگەڵ خۆراكی كاربۆهیدراتیدا (نیشاستە و شەكرەكان) بەتایبەتیش گلایكۆجین كە شەكری چڕكراوە لەخانەكانی ماسوولكە و جگەردا خەزن دەكرێت. ئەم ڤیتامینە لەگەڵ ڤیتامین B12 ڕۆڵیان هەیە بۆ ڕێگرتن لەكۆبوونەوەی ماددەی هۆمۆسیستین Homocysteine كە ماددەیەكی زیانبەخشە بۆ دیواری بۆڕییەكانی خوێن و تووشبوون بەنەخۆشی لەكۆئەندامی دڵ و سووڕاندا. هەر 100 گرام گۆشتی قەلەمون نزیكەی 27%ی پێویستی ڕۆژانە لەڤیتامین B6 لەخۆدەگرێت.
Top