لەدەرەوەی لەشدا تەنیا یەك شوێن هەیە كە تێكەڵبووێك لەهەموو ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants لەخۆبگرێت، ئەو ماددانەی كە بایەخێكی تەندروستی زۆر گەورەیان هەیە. ئەم شوێنە خۆی لەخۆراكێكی باڵانسدا دەبینێتەوە كە پێكهاتبێت بەتەواوی سروشتی بێت، ئۆرگانیك بێت و بەهیچ كردارێكی فیزیایی یان كیمیایی مامەڵەی لەگەڵدا نەكرابێت Unprocessed بەتایبەتی لەپیشەسازی خۆراكدا. ئێمە جگە لەڤیتامین E و ڤیتامین C و بیتاكارۆتین Bta-carotene و گلوتاسایۆن Gutathione پێویستمان بە گروپی تر لە دژەئۆكسانەكان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی، جۆری تر و ڕەنگ و چێژی تری خۆراك وەكو فلاڤانۆیدەكان Flavonoids و كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و ڕەنگەكانی تر كە لەسەوزە و میوەی جۆراجۆردا بەدی دەكرێن وەكو ڕەنگە سوورەكەی تەماتە و شووتی و فەراولە، ڕەنگەكانی كاڵەك، ڕەنگە زەرد و نارنجییەكەی گێزەر و لیمۆ و پرتەقاڵ..تاد. چێژ و ڕەنگە دەستكردەكان Artificial colors كە لەپیشەسازی خۆراكدا بەكاردەهێنرێن نەك هەر سەرچاوە نین بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان، بەڵكو لەڕووی تەندروستییەوە هەرگیز پەسند ناكرێن.